چ بکەم کە هەڵامسان لە پاش نەشتەرگەری ڕینۆپلاستی کەم بێتەوە؟
سەرەتا دەبێ بڵێین کە هەڵامسان لە پاش نەشتەرگەری لووت (ڕینۆپلاستی) لە ڕۆژی سێهەمەوە ڕوو لە زیاد بوونە و لە ڕۆژی پێنجەم دا دەگاتە ئەو پەڕی خۆی. لە بەر چاو گرتنی ئەو خاڵانە دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی هەڵامسان:
-حەتمەن دوو باڵنج لە ژێر سەر نەخۆش بن
-خۆ لە کاری جەستەیی بپارێزن
-لە خۆرەتاو و شۆقی کۆمپیتێڕ و گڵۆپی شیری خۆ بپارێزن چوونکە ئەشیعەی ماوەرابەنەوش بە تەواوی هەڵیدامسێنێ.
-وەشاندنی دەرزیەکی بتامێتازۆن ئال ئا لە ڕۆژی سێهەمی پاش نەشتەرگەری لە ماسیلکەکان تا ڕادەیێک هەڵمسان کەم دەکاتەوە.
-مەسرەفی بەردەوامی هەر شەش سەعات حەبێکی هەڵامەتی گەورەساڵان یاریدەدەرە
-جاری وایە بە تایبەت لە لووتی گۆشتن دا وەشاندنی دەرزی ژیر پێستی تریامسینۆلۆن یاریدەدەرە کە ئەو کارە بە شێوەی گشتی لە پاش مانگی یەکەم بە دەستی دووکتوور ئەنجام دەدرێت
-چەسپ لێدانی ڕێک و پێکش دەبێتە هۆی کەم بوونی هەڵامسان و هەفتەی دوو جار بە دەستی دووکتورئەنجام دەدرێ.
هەڵامسانی زۆر لە سێ هەفتەی هەوەڵ دا زۆرە و پاشان کەم دەبێتەوە و بەڵام هەڵامسانی لاواز تا شەش مانگ پاش نەشتەرگەری لووت(ڕینۆپلاستی) دەبینرێ.