لە ناوەڕاستی لووتی مرۆڤ دا تیغەیێک هەیە کە کەلێنی ڕاست و چەپ لێک جوێ دەکاتەوە، ئەبەم تیغەیە دەوترێ سپتۆم. لە کاتی گەورە بوونی لووت بە تایبەی لە کاتی جەنین دا بە هۆی گووشاری سەر جەنین لە منداڵدان دا سپتۆم خوار دەبێ و لە گەڵ لە دایک بوونیش دا بە هۆی گەشەی ناڕیکەوە خوار بوون پەرە دەستێنێ هەروەها پێکانی لووت لە سەردەمی مناڵی دا دەبێتە هۆی خوار و خێچ بوونی سێپتۆم.
لە نەشتەرگەری سپتۆلاستیک پزیشک بە ڕاگرتنی ئیشی درووستی لووت و بەرگری لە کوون بوونی تیغەی ناوەڕاست هەوڵ بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو خواری و خێچیە دەدات. زۆربەی مرۆڤەکان تووشی ئەو خواریەی سپتۆم دەبن و بەڵام جاری وایە خواری دەبێتە هۆی ئاستەنگی هەناسە هەڵکێشان کە دەبێ نەشتەرگەری سپتۆپلاستی ئەنجام بدرێ.
سپتۆم ڕۆڵێکی زۆر گرنگی لە ڕاست وێستانی لووت دا هەیە، بۆیە دەڵێن لووت بەو لایە دا دەڕوا کە سپتۆم دەڕوا. لە لووتی خوار یان هەمان deviatedدا یان لووتی بادراو یا twisted دا چاکسازی سپتۆم هاوڕی لە گەڵ نەشتەرگەری جوان کاری لووت دا بەشێکی گرنگی کارە. پێشنیار دەکرێت ئەگەر دەتانەوێ سپتۆم چاک بکەنەوە یان دەتانەوێ نەشتەرگەری جوان کاری بکەن چاک وایە ئەو دوو نەشتەرگەریە لە گەڵ یەک بکرێن کە لە گەڵ نەشتەرگەری سپتۆپلاستی لە هەمان غوزروفە نەخۆشانە بۆ راینۆپلاستیش کەڵک ورەدەگیرێ.غوزرووفێک کە لە سپتۆم یان لە نەشتەرگەری جوانکاری وە دس دەکەوێ بۆ نەشتەرگەری جوانکاری بە کار دێت هەر بۆیەش ئەو غوزروفانە لە ئاڵکۆڵ دا لە ناو سەلاجە بە بێ ئەوەی ببەستێ ڕادەگیرێن.
لە پاش نەشتەرگەری لووت مشەکان لە ڕۆژی سێهەم تا پێنجەم بە دەستی پزیشک دەرێنەوە تا کاتێک کە تامپۆن لە ناو لووتایە دەبێ ئانتیبیووتیک بە کار بێت و نەخۆش تا دە ڕۆژ لە پاش نەشتەرگەری دەبێ خۆی لە فم کردن ببوێرێ.(ئاگاداری پاش نەشتەرگەری سپتۆپلاستی).
نەخۆشێک کە ئالێرژیشی هەیە کێشەی سەرەکی لە موخات دایە نە لە غوزروف و هێسکی لووت ، بۆیەش لەم کاتانە دا سپتۆپلاستی خووران و ئالێرژی زۆرتر دەکات. پێشنیار دەکرێت لەو کاتانە دا دەواخۆری بکرێت و هەتا ئیمکانی هەیە نەشتەرگەری نەکرێت.