لە هەفتەی یەکەمی دوای نەشتەرگەری جوانکاری لووت (ڕینۆپلاستی) بە هۆی گەچ و چەسپ و پانسمانەوە بە هیچ شێوەیێک نابێ پانسمان تەڕ ببێت و چوون چەسپەکان دێنە سەرەوە و کاریگەریان لە دەست دەدەن، هەر بۆیەش هەفتەی یەکەم لە خۆ شتن لە گەرن بەرەو سەر خۆ بپارێزن.
پێش سەردانی دووکتور بەر لە کۆتایی هەفتەی یەکەم بە مەبەستی لێ کردنەوەی پانسمان و چەسپ لێدان دەبێ نەخۆش بچێت بۆ حەمام و بە تەواوی سەر و چاوان بە شامپۆ بشوات و تەنانەت بە سەر چەسپەکان دا ئاوێ بڕێژن تا بۆ لێکردنەوەی لە مەتەب بە دەستی دووکتور ئامادە بیت.
لە دوای چەسپ لێدانەوەی دووکتوور، نەخۆش دەتوانێ بە شێوەی ئاسایی خۆی بشوات. بەڵام لە دوای خۆ شتن و تەڕ بوونی چەسپەکان بە هێواشی لێیان کەنەوە و سەر لە نوێ بە پێی ئەو دەستووراتە چەسپی لیدەنەوە. جەخت دەکەمەوە چەسپ لێدان ڕێک هەفتەی دوو جار لە مەتەب بە دەستی دووکتور تا دوو مانگ پێویستە.