
١-بەر لە نەشتەرگەری دەبێ حەتمەن وێنەگەلێک لە لایەنی جۆراوجۆرەوە لە لووتتان بگیرێ. پێنج وێنەی لە کاتی پێکەنین دا و سەرلە حەوا و لە لای ڕاست و چەپەوە پێویستە.
٢-بەر لە نەشتەرگەری حەتمەن دەبێ خۆ بشۆن سەر و چاوتان بشۆن، ڕیش و سمێڵتان بە تیخ جوان بتاشن
٣-ئەنجام دانی تاقی کردنەوەی ژماردنی ڕێژەی خڕۆکەی سوور لە ناو خوێن دابەر لە نەشتەرگەری پێویستە
٤-ڕۆژی نەشتەرگەری بەیانی لە سەعاتی دیاریکراو دا و بە مەدارکی تەکمیلەوە و ئەنجامی تاقی کردنەوەی خوێن بچن بۆ کلینیک
٥-نیگەران مەبن !ئەگەر بەر لە نەشتەرگەری دڵەراوکێتان هەیە بە دووکتور بڵێن تا دەوای پیویستان پێ بدات
٦-ئەگەر جگەرە دەکێشن یەک حەفتە بەر لە نەشتەرگەری و یەک مانگ دوای نەشتەرگەری لە کێشانی جگەرە خۆتان بپارێزن